ده‌وڵه‌تی یاسا، مالیكیی له كورسیی ده‌سته‌ڵات هێنایه خوار

به‌غدا-KDP.info- ده‌وڵه‌تی یاسا به ئاماده‌بوونی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و (نووری مالیكی) كۆ بووه‌وه و، تێیدا بۆ یه‌كه‌م جار به راشكاوی په‌یامێك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ی (مالیكی) كرا كه كورسیی ده‌سته‌ڵات چۆڵ بكات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق (مالیكی) دوای مێژوویه‌كی تاڵ له‌سه‌ر كورسیی حوكمڕانی و خراپكردنی چاره‌نووسی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق، له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی یاسا له دواكۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیاندا گوشاریان خسته سه‌ری كه ده‌بێ كورسیی ده‌سته‌ڵات چۆڵ بكا و ده‌ست له حوكم هه‌ڵگرێ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی باسا به‌ئاماده‌بوونی (مالیكی) و (عه‌بادی) به‌ڕێوه چوو و، ئاكامی خراپبوونی ره‌وشی عێراق خرایه ڕوو كه تێیدا هه‌نگاوه‌كانی پێشووتری (مالیكی) به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه زانرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا (عالیه نوسێف) بۆ كه‌ناڵه‌كانی مێدیا ئاشكرای كردووه، ده‌وڵه‌تی یاسا له‌بابه‌ت پرۆسه‌ی چاكسازی به ته‌واوه‌تی پشتی (عه‌بادی) ده‌گرێ كه له‌سه‌ر سێ ئاستدا بڕیاره ئه‌و چاكسازییه جێبه‌جێ بكرێ ،ئاسته‌كانیش بریتین له ئاستی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دادپه‌روه‌ری.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یشارده‌وه كه (مالیكی) رازی بووه ده‌ست له كورسیی ده‌سته‌ڵات هه‌ڵبگرێ و كورسییه‌كه چۆڵ ده‌كات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مێدیایی له‌ئێستادا (مالیكی)، پشتگیریی مه‌رجه‌عی شیعه و شه‌قامی عێراقی به ته‌واوه‌تی له ده‌ست داوه و ته‌نانه‌ت له‌نێو ده‌وڵه‌تی یاساییشدا پێگه‌ی نه‌ماوه، وه‌ك دروشمه‌كانی خۆپیشاندانیش ده‌یڵێنه‌وه كه ده‌بێ (مالیكی) بدرێته دادگا، چونكه له گه‌لێك رووه‌وه هۆكاری خراپبوونی ئه‌و دۆخه‌ی عێراقه.
جێی ئاماژه‌یه، (مالیكی) جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقه و له ئێستایشدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی داوه و شه‌قامی عێراقی و ته‌نانه‌ت پارته‌كه‌ی خۆیشی داوای لێ ده‌كه‌ن ئیدی واز له ده‌سته‌ڵات بێنێ و كورسییه‌كه چۆڵ بكات .
چیاكۆ




