زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان: ئه‌م قۆناغه پێویستی به سه‌رۆك بارزانییه

هه‌ولێر-KDP.info- یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه و داوایان لێده‌كاتو به سازانێكی دروست هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نێوماڵی كورد بپارێزن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی له هه‌رێم ده‌ڵێت: ''ئه‌م قۆناغه پێویستی به كه‌سێكی لێهاتووی وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه، رابردوویش سه‌مماندی به‌هێزترین كه‌س (سه‌رۆك بارزانی)یه، كه ده‌توانێت له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه و ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه و ده‌توانێت پلانی دوژمان و ناحه‌زانی كورد له‌ناو ببات و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌ینێت.''
مامۆستا (عه‌بدوڵڵا سه‌عید) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی له هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه و داوایان لێ ده‌كات، به سازانێكی دروست هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نێوماڵی كورد بپارێزن، چونكه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت، پێویست به‌وه ده‌كات، كه كه‌سێكی به توانا و لێهاتوو ڕابه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد بكات، مامۆستا (عه‌بدوڵڵا سه‌عید) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ئه‌وه (سه‌رۆك بارزان)یه كه ده‌توانێ هه‌م پیلانی دوژمنان و هه‌م پیلانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وامان لێ ده‌كات، ئێمه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌مان هه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌م ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی كورد سه‌پێنراوه، كه هه‌موو كه‌سێك بینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگ له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ مایه‌وه و پاشه‌كشه‌ی به تیرۆرستان كرد، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی زانایان ته‌كید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م قۆناغه پێویستی به كه‌سێكی لێهاتووی وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه، رابردوویش سه‌ڵماندی به‌هێزترین كه‌س (سه‌رۆك بارزانی)یه، كه ده‌توانێت له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه و ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه و ده‌توانێت پلانی دوژمان و ناحه‌زانی كورد له‌ناو ببات و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌ینێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ماوه‌یه‌كه كێشه و قه‌یرانێكی سیاسی یه‌خه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه و خه‌ریكه وڵات و نیشتمان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار‌و پڕ له لێكترازان ده‌بات، وه‌ك هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی، به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی داواكارین به زمانی گفتوگۆ و به هه‌ستێكی كوردانه و پڕ له به‌رپرسیارێتی، كۆتایی به‌م قه‌یرانه بێنن و یه‌كڕیزی و ته‌بایی كوردستان بپارێزن، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئاینیی داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به لێكتێگه‌یشتن و سازان ئه‌و پرسه چاره بكه‌ن، هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ناوماڵی كورد بپارێزن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو لایه‌ك به‌شداری ئه‌م سازانه بكات، كه‌س په‌راوێز نه‌خرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی نه‌كه‌وێته ناو حزب و لایه‌نه‌كان و ئه‌و شتانه‌ی به ده‌ست هاتوونه له‌ناو نه‌چن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و ئه‌و كێشه‌یه هه‌رچی زووه كۆتایی پێ بهێنن، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ئه‌و كێشه‌یه به سازان و ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن چاره بكرێت، چونكه ئه‌و قۆناغه به قۆناغێكی هه‌ستیار ته‌ماشا ده‌كرێت.
رابین شێروانی




