هه‌وڵ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه ده‌دات.. عه‌لی باپیر: كلیلى چارەكردنى دۆخى هەرێم سازانه

هه‌ولێر-KDP.info- (عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، دوور له چاوی مێدیاكانه‌وه هه‌وڵێكی له‌به‌رده‌ستدایه تا لایه‌نه‌كان له بابه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه بگه‌یه‌نێته سازان و، چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كه‌یشی ره‌خساندنی كه‌شێكه بۆ دانیشتنی لوتكه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان (عه‌لی باپیر) بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دەدات لە خراپبوونى بارودۆخى هەرێمى كوردستان، ئەگەر لایەنە سیاسییەكان پرسى سەرۆكایەتیى هەرێم بە سازان و لێكتێگەیشتن چارە نەكەن، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه كلیلى چارەكردنى بارودۆخى هەرێم بریتیـیە لە لێكتێگەیشتن و سازان كه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رمێزی گفتوگۆ و سازشیش بۆ یه‌كدی بكه‌ن.
(عەلى باپیر) له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریم زیاتری گوت: "ئومێد دەكەم لەم چەند رۆژەى كە ماوە لە بەردەمماندا، پێكەوە دابنیشین و لەبەر بەرژەوەندیى گشتى سازش لە بەرژەوەندیى حزبى بكەین، منیش هەوڵێكم بە دەستەوەیە كه دوور له چاوی مێدیاكانه‌وه‌یه و چوارچێوەى هەوڵەكەیشم ڕەخساندنى كەشێكە كە تێیدا لایەنەكان كۆبوونەوەى لوتكە بكەن."
دەربارەى چۆنیەتیى چارەكردنى قەیرانى ئێستاى هەرێمى كوردستان، (عەلى باپیر) گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه "دەبێت هەموو لایەنەكان لەسەر مێزى گفتوگۆ سازش بۆ یەكترى بكەین، چونكە ئەو باجەى بۆ تەبایى و یەكڕیزى دەیدەین، زۆر كەمترە لەو باجەى بەهۆى لێكترازانەوە دەیدەین."
(عەلى باپیر) پێیوایه كه، كلیلى چارەكردنى بارودۆخى هەرێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لێكتێگەیشتن و سازان، بە پێچەوانەوە هەركەسە و لە ئاوازێک بخوێنێ وەزعەكە لە دەست دەردەچێت و هەموو لایەک زەرەرمەند دەبین.




