دیسان داعش چه‌كی كیمیایی لەدژی پێشمه‌رگە به‌كارهێنا

مه‌خموور-KDP.info- دوێنێ داعش له گوندی سوڵتان‌عه‌بدوڵڵا، بە چه‌كی كیمیایی بۆردوومانی پێشمه‌رگه‌یان كردبوو، ئه‌مڕۆیش داعش له گوندی 'تەل‌ڕیم'ـدا جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی لە دژی پێشمه‌رگە به‌كار هێنا .
دیارە دوێنێ لە گوندی سوڵتان‌عەبدوڵڵادا تیرۆریستانی داعش بە گوللەھاونی کیمیاییدار، لە ھێزی پێشمەرگەیان دابوو؛ چەند پێشمەرگەیەک بەو کیمیاییە نەخۆش کەوتوونە. ئەمڕۆیش لە گوندی 'تەل‌ڕیم'ـەوە، داعش شەش گوللەهاوەنی پڕ کیمیایییان لە پێشمەرگە داوە؛ سێ پێشمەرگە حاڵیان خراپە.
رۆژنامه‌ی (بێڵد)ـی ئه‌ڵمانیاییش به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تی كه داعش بە چه‌كی كیمیایی لە پێشمەرگەی داوە. فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەیش لە ھێزی پشتیوانی عەقیدڕوکن (سەلیم سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دیسان تیرۆریستانی داعش شەش گوللەھاونی پڕ کیمیایییان دا لە پێشمەرگەکانی دەڤەری گوندی تەل‌ڕیم؛ لەبەر کیمیاییەکە سێ پێشمەرگە حاڵیان خراپە."
عەقیدڕوکن (سەلیم سوورچی) گوتیشی: "داعش لە گوندی سەلاحیەوە هاوەنی کیمیاداری بە ھێزی پێشمەرگەوە ناوە؛ هەڵبەت ئێمەش وەکو ھێزی پشتیوانی بە توندی وه‌ڵاممان دانەوە."
بڵند ئیبراھیم




