دڵشاد شەعبان: کۆمەڵی ئیسلامی بۆی نییه ناوی كوڕهشههیدێك بهخراپه ببات

ههولێر -KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد دەڵێ، کۆمەڵی ئیسلامی بۆی نییە ناوی کوڕه شەهیدێک بە خراپە ببات، کەچی خۆیان كه ژمارهیهك کەیسی تیرۆریان لە دادگا لەسەر تۆمار کراوە و ژمارهیهك ئەندامیشیان لەسەر گومانی پێوهندیكردن بهتیرۆر دەستگیر کراون و، ئێستا لە زینداندان." .
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکە کوڕە شەهیدەکەی فراکسیۆنی زەردیان هەڵسەنگاندووە و گوتوویانه سەرکەوتوو نەبووه لە پۆستەکەیدا؛ بەڵام با بزانن لە ئەندامانی خۆمان نەبێت، کەس هەقی نییە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی ئێمە هەڵبسەنگێنێ، چ جای فراکسیۆنێکی وەکو کۆمەڵی ئیسلامی کە لە دادگا ژمارهیهك کەیسی تیرۆریان لەسەر تۆمار کراوە و لهوكهیسانهدا تۆمەتبارن بەوەی دەستیان لەگەڵ داعشدا هەیە و ژمارهیهك ئەندامیشیان لەسەر گومانی پێوهندیكردن بهتیرۆر دەستگیر کراون و، ئێستا لە زینداندان."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، پێویستە سکرتێری پەرلەمانیش سەرەتا کێشەی ناوخۆی خۆیان چارە بکەن و جێدارێک بۆ ئەمیرەکەی خۆیان دیاری بکەن ئەوکات بێت باسی سەرۆکی هەرێم بکات.
(شەعبان) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە یاسایەکی دیکە بۆ پاڵپشتی یاسای نەهێشتنی تیرۆر پێشكهش بكرێت بۆ ئەوەی ئەو حزبە پێداچوونەوەیەکی بە فکری خۆیدا بکات، ئاخر ژمارهیهك لهو داعشە کوردانەی کوژراون و، ژمارهیهك ئەوانەیشی ئێستا شەڕی هێزی پێشمەرگە دەکەن، بە ناسنامەکەیاندا دیارە پێشتر سەر بەو حزبە بوونە.
بڵند ئیبراهیم




