سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كات..تیرۆریستان كه‌وتوونه‌ته په‌له‌قاژه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری شاری به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌كه بە نیشانەی داتەپینی ورەی تیرۆریستان دەزانێت کە کەوتوونەتە پەلەقاژە و دەست لەهیچ کردەوەیەکی دژە مرۆیی ناپارێزن، بەڵام دڵنیاین لە شکست و لەناوچوون زیاتر هیچ پاشه‌ڕۆژێکیان نییە.
بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی 8ـی 2015 تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەناوچەی سەدری شاری بەغدای پایتەخت ڕووی دا بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكات و بە نیشانەی داتەپینی ورەی تیرۆریستانی دەزانێت کە کەوتوونەتە پەلەقاژە و دەست لەهیچ کردەوەیەکی دژە مرۆیی ناپارێزن، بەڵام دڵنیاین لە شکست و لەناوچوون زیاتر هیچ ئایندەیەکیان نییە.
لێرەوە سەرەخۆشیی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
13ـی 8ـی 2015




