دۆسیه‌ی كڕینی چه‌ك ده‌درێته نه‌زاهه

بەغدا-KDP.info- په‌رله‌مان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان و، ئه‌و دۆسیانه‌یشی گومانی گه‌نده‌ڵییان لێ ده‌كرێ، هەرهەموویان دەنێرێتە لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تا ئەوەی پێویستە بیکەن.
(د. بێریوان خه‌یلانی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی له حكوومه‌ت له سه‌ر دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی كه گومانی گه‌نده‌ڵییان لێ ده‌كرێت وەکو دۆسییه‌ی گریبه‌ستی كڕینی چه‌ك و گرێبه‌ستەکانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و هه‌ندێك وه‌زاره‌تی تر كه له خوله‌كانی ڕابردووی حكوومه‌تدا به‌سترابوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران ئه‌م دۆسیانه دەنێرێت بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هەتا بە مانگێک چی پێویستە بیکەن."
(خه‌یلانی) گوتیشی: "لیژنه‌ی دارایی پرس بە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەکا و ئینجا خۆی كارەکە دەکات."
نەشوان بەرزنجی




