ئه‌م ئێواره‌یه 20 داعشی دیكه كوژران

ڕۆژئاوای دیجله -KDP.info- له دوو گوندى میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، چه‌ندین جار له سه‌ر یه‌ك، به خه‌ستى تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو و مۆڵگه و بنكه‌یان لێ خاپور كردن و ژماره‌یه‌كیشیان لێ كوشتن.
سەعات 6:00 تاكو 7:30 خوله‌كى ئەم دەمەوئێواره‌یە, ڕێككه‌وتى 13/8/2015, چه‌ند مۆڵگه و بنكه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى تیرۆریستانى داعش له گوندى حه‌له‌بییه و ئه‌بته‌ش, به‌رامبه‌ر دووڕیانى ئاسكى مووسڵ, سه‌ر به میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله, له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه, زیاتر له 10 جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشى ئاسمانیان كراوه‌ته سه‌ر و چه‌ند مۆڵگه و بنكه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراویان كراونه‌ته ئامانج و ته‌قێندراونه‌ته‌وه و به سه‌ریاندا خاپوور كراون.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتووە، له میانه‌ى ئه‌و هێرشه چڕه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, جیا له خاپوور كردن و له ناو بردنى چه‌ند بنكه و مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش, دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراویان له گوندى ئه‌بته‌ش و ئۆتۆمبێلێكى تریان له گوندى حه‌له‌بیه, ته‌قێندراونه‌ته‌وه، هاوكات زیاتر له 20 چه‌كدارى تیرۆریستانیش كوژراون.




