هه‌ر ئێستا له ته‌شتێ 5 داعش كوژران

ته‌شتێ -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, داعشەکانی گوندى ته‌شتێیان کوتا و, وێڕاى كوژرانى چه‌ند تیرۆیستێك زیانى ماددیشیان لێیان دا.
كه‌میك پێش ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له گوندى ته‌شتێ, به‌رانبه‌ر دووڕیانى كه‌سكێ, سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌دا بۆمباران كرد و زیانى گیانى و ماددیان به تیرۆریستان گه‌یاند.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتووە، له میانه‌ى ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ى كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمان، ئه‌مڕۆ له‌و گونده كردیانه سه‌ر تیرۆریستان, زیاتر له 5 چه‌كدارى داعش كوژراون و زیانى ماددیشیان به‌ركه‌وتووه.




