٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له ‌باشیكدا 42 داعشی دیكه‌ كوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ ئه‌مڕۆ بنكه‌ و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ سنوورى باشیك بۆردومان كرد و کۆمەڵە تیرۆریستێکى داعشیان کوشت.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ چه‌ند مۆڵگه‌ و بنكه‌یەکی تیرۆریستانى داعشیان له‌ ناوچه‌ى تیسخراب له‌ سنوورى باشیكدا بۆردومان كرد و زیانێكى باشیان لە‌ تیرۆریستان دا".

(مه‌موزینى) دەیشڵێ: "‌بە گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ستمان گه‌یشت‌، 42 تیرۆریستى داعش له ‌ئاكامی ئه‌م بۆردومانه‌دا كوژراون."
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار