٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هه‌ولێر: هه‌ولێر زۆر ئارامه‌ و هیچ بارێكی نائاسایی لێ ڕانه‌گه‌ینراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یێنێت كه‌ ڕه‌وشی شاری هه‌ولێر زۆر ئارامه ‌و هیچ بارێكی نائاسایی ڕانه‌گه‌یێنراوه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ ئەوە چەند ده‌زگایەکی ڕاگه‌یێنەوانینە ڕه‌وشه‌كه‌ خراپ نیشان ده‌ده‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیێندراوێکی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌، ماوەیەکە چەند کەناڵ و دەزگایەکی ڕاگەیاندن، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ھەوڵ دەدەن کە ڕەوشی ئەمنیی شاری ھەولێر، بە شێوەیەکی نێگەتیڤ و ئاڵۆز نیشان بدەن، بەو مەبەستەیش، بە داخەوە، پۆلیسیان کردووه‌تە ئامانج و چەندین ھێرشی ناڕەوایان کردووەتە سەری.

ھەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، ئێمە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە، بۆ گشت لایەک، دووپاتی دەکەینەوە کەوا ڕەوشی ئەمنیی شارەکەمان زۆر ئارامە و ھیچ بارێکی پشێوی و نا‌سەقامگیری لە ئارادا نییە. بە ھیچ شێوەیەکیش باری نائاسایی ڕانەگەیێندراوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ھەمان کاتدا، ھاووڵاتیان و ھاوشاریانی ئازیز، دڵنیا دەکەینەوە کە پۆلیسی ھەولێر، بەوپەڕی لەخۆبوردەییەوە، ئەرکی فەرمیی خۆیان، زۆر بە ڕێکوپێکی جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا وەک ھەمیشە لە خزمەتی چەسپاندنی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسادا دەبن. ھەموو ئەو دەنگۆ و بوختانانەش ڕەت دەکەینەوە کە نیازیان خراپنیشاندانی ڕۆڵ و کارە چاکەکانی پۆلیسی ھەولێرە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، دڵنیا بن، پۆلیس لە ئێوەیە و بۆ ئێوەیە، ھەروەھا دوور لە ھیچ کار و مەبەستێکی سیاسی، لە خزمەتی دانیشتووانی شاری ھەولێر، بەگشت چین و توێژ و بیروباوڕە جیاوازەکانەوە، دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار