دووشه‌ممه‌ی دابێ پڕۆژه‌یاسای پاسپۆرت په‌سه‌ند ده‌كرێ..لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند دوای خست

بەغدا-KDP.info- له دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی پەرلەمانتاراندا، بڕیار بوو چەند پرۆژه‌یاسایەک پەسند بکەن، یه‌كێك له پرۆژه‌یاساكان پرۆژه‌یاسای پاسپۆرت بوو ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا بۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوا خرا.
(د. بێریوان خه‌یلانی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاربوو ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای پاسپۆرت بده‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند داوا كرا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پێیدا بچنه‌وه؛ ئه‌وه بوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا ئه‌م پرۆژه‌یاسایه بخرێته ڕۆژی دووشه‌ممە."
(خه‌یلانی) گوتیشی: "وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه؛ خاڵی ناكۆكمان نییە."
ئه‌مڕۆ به‌یانی (د. ئەردەلان نوورەدین) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای پاسپۆرت په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا لەمەوپاش هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دوای ونكردنی پاسپۆرتەكانیان پێویستیان بە سەردانكردنی شاری بەغدا نابێت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی پێدانی پاسپۆرتیان دەبێت".
نەشوان بەرزنجی




