حەفتەی دابێ ڕاپۆرتی كهوتنی مووسڵ دهدرێته پهرلهمان

بهغدا -KDP.info- لیژنەی کەوتنی مووسڵ بەردەوامە لە ئامادکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکانیان و بڕیاره حەفتەی دابێ ڕاپۆرتەکە کۆتایی پێ بێت و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ماوەی سێ ڕۆژە بەرەدەوام کۆ دەبینەوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکان و ھەوڵ دەدەین تا ڕۆژی شەممە یاخود یەکشەممە تەواوی بکەین و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین."
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، تاوەکو ئێستا ناوەکانی لە ڕاپۆرتەکە دیاری نەکراون کە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ، چونکە ھێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو بڕگەیە، بەڵام ناوەکانیان دیاری دەکرێن لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەوکات پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.
بڵند ئیبراهیم




