ئۆجه‌لان: هه‌رێم زیاتر لە جاران پێویستی به سه‌رۆك بارزانی هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر بارزانی سه‌رۆك نه‌بێ دۆزی كورد له هه‌رچوار پار‌چه ده‌چێته دواوه

هه‌ولێر-KDP.info-سیاسه‌تمه‌دار (عوسمان ئۆجه‌لان) ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویستی به سه‌رۆكێكی وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێت، دۆزی كورد له هه‌رچوار پار‌چه بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
(عوسمان ئۆجه‌لان) سیاسه‌تمه‌داری كورد، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هیچ هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان پێی خۆش نییە ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه تێك بچێت، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك قه‌یران بووه‌ته‌وه، له‌وانه له شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ داعش، حكوومه‌تی عێراق قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قۆناغه."
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌رۆكێكی خاوه‌ن‌هێز و بەتوانا هه‌یه، بۆیه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو كاتێك هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كه‌سێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانییە، كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و هه‌رێمه بكات، هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات شتێكی نادروستە، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن پشتگیری له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام ببات و كورد به مافه‌كانی خۆی بگات، ناوه‌ندی بزاوی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر له هه‌رێم كێشه و ئاڵۆزی هه‌بێت، ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌بێت، بۆیه بۆ ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویستی به سه‌رۆكێكی وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بێت، دۆزی كورد له هه‌رچوار پار‌چه ده‌گه‌ڕێته دواوە، بۆیه پێویست ناكات لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
عوسمان ئۆجه‌لان ده‌یشڵێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا دیار كرد، ده‌بێت پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ده‌نگی گه‌ل یه‌كلا بكرێته‌وه، ڕاسته په‌رله‌مان گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام بیروبۆچوونی گه‌ل گرنتره، گه‌ل ده‌توانێت گۆڕانكاری له وڵات دروست بكات، بۆیه په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی گرنگ بوو و له كاتوساتی خۆیدا بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری لێ ده‌كه‌م.
ڕابین شێروانی




