٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

3 ئەمیر و 60 تیرۆریستی دیكه‌ی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك بە بارەگایەكی داعشدا، 60 تیرۆرست و سێ ئەمیر كوژراون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە بارەگایەكی داعش لە گەڕەكی مەسارف تەقییەوە و، لە ئاكامدا 13تیرۆریست كوژران كە سێیان پلەیان ئەمیرە بە ناوەكانی (ئەبو كەریم)، (ئەبوسارا) و (ئەبو نەجوا).

(مەموزینی) گوتیشی: "ماوەی مانگێكە ئەمێرێكی داعشی بە رەگەز سعوودیایی ئافرەتێكی بۆ جیهادی نیكاح بردووە،‌ ئەمڕۆ ئافرەتەكە بە دەمانچەی بێدەنگ ئەمیرەكەی كوشتووە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و تاوەكو ئێستایش تیرۆریستان بە دوایدا دەگەڕێن و نەیادۆزیوەتەوە".

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە ڕوونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی داعشیان بۆردوومان كردووە و تەنیا لە مەشات گەندی لە باكوری مووسڵ، لە ئەنجامی بۆردوومانەكان 50 تیرۆریست كوژراون و شەش ئۆتۆمبێلیشیان تێك شكێندراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار