مینا ئاوەکەڵەیی: هەڤاڵ ئەبوبەکر کار بۆ دوو ساڵەکەی خۆی دەکات

سلێمانی-KDP.info- (مینا سامی ئاوەکەڵەیی) ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فڕاكسیۆنی زەرد ڕایگەیاند: "دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپێشاندەران". دەشڵێت، (هەڤاڵ ئەبوبەكر) لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا، بابەتەكەی بە لایەكی دیكەدا برد كە هەموو خەڵكی دەزانێت، پارتی لە سنووری ئەم پارێزگایەدا تەنانەت یەك بەڕێوەبەریشی بە دەست نییە.
(مینا ئاوەکەڵەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فڕاكسیۆنی زەرد، بە KDP.infoـی راگەیاند: "دوێنێ (هەڤاڵ ئەبوبەكر) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەندا ئۆباڵی شتكستی پڕۆژەكان و كەمیی خزمەتگوزارییەكانی چەند ساڵی رابردووی گەڕاندەوەوە بۆ حكوومەت و حزبێكی دیاریكراو (پارتی) بە تایبەتی، لە كاتێكدا هەموو خەڵكی دەزانێت پارتی لە سنووری ئەم پارێزگایەدا تەنانەت یەك بەڕێوەبەریشی بە دەست نییە".
(ئاوەکەڵەیی) گوتیشی: "ئێمە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپێشاندەران، بەڵام لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا، سەرۆكی ئەنجوومەن بابەتەكەی بە لایەكی دیكەدا برد و هەمووی خستە ئەستۆی حزبێكی دیاریكراو".
زیاتر گوتى: "سهرۆكى ئهنجوومهنى پارێزگارى سلێمانى بێلایهنى خۆى له دهست داوه، لهبهر ئهوهى كه دهیهوێ لهو دوو ساڵهدا دووساڵى ئارام بهرێوه ببات، بێئهوهى كێشه بۆ هاوپهیمانهكانى درووست بكات، چونكه ههتاكو ئێستا جورئهتى ئهوهى نهكردووه داوا له پارێزگارى سلێمانى بكهن تا ئهو بوودجهیهى پارێزگاى سلێمانى بنێرنە ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى و له ئهنجوومهنهوه پهسهند بكرێت، ههربۆیهش دهیهوێت كێشه بۆ خۆى درووست نهكات ههتا له دوو ساڵى دابێ هاوپهیمانهكانیشى كێشهى بۆ درووست نهكهن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەیشی خستە ڕوو، لە رابردوودا 47%ـی بودجەی پڕۆژەكان بۆ سلێمانی بووە، بەڵام قەیرانی دارایی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 دەستی پێكردووە، ئەی پێشتر هۆكارەكە چی بووە كە پارە هەبووە و پڕۆژەكە تەواو نەبووە، ئەمە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەرپرسەی كە بودجەكەی وەرگرتووە و پڕۆژەكەی تەواو نەكردووە.




