٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژەیاساكەی سەرۆک تاڵەبانی دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیار بوو پڕۆژەیاسای (جەلال تاڵەبانی) سەرۆككۆماری پێشووی عێراق لەبارەی دیاریكردنی سنوورە ئیدارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، بەڵام دواتر لە بەرنامەی كار دەرهێندرا و بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.

(بەنگین مزووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای (جەلال تاڵەبانی) سەرۆككۆماری پێشووی عێراق بكرێت، بەڵام لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوە دەرهێندرا و دیار نییە كە جارێكی دیكە دەخرێتەوە بەرنامەی كار بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت یاخود نا".

(مزووری) گوتیشی، پێویستە ئەو پڕۆژەیاسا گرینگانە سەرەتا لەلایەن فڕاكسیۆنەكانەوە رێككەوتنیان لەسەر بكرێت و دواتر بخرێنە بەرنامەی كارەوە، چونكە بە بێ رێككەوتن پەسەندكردنیان ئەستەمە.

پڕۆژەیاسای دیاریكردنی سنووری ئیداریی پارێزگاكان، خولی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن سەرۆككۆماری پێشووی عێراقەوە پێشكەش كرابوو، بەڵام بە هۆی رێكنەكەوتن لەسەری لەلایەن كوتلەكانەوە، تاوەكو ئێستا نەتواندراوە پەسەند بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار