67 ڕووفاتی كوردی ئێزدی بە خاك دەسپێردرێن

سنونێ-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئیزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی 67 كوردی ئێزدی بەڕێوە دەچێت.
(خەیری بۆزانی) بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بە KDP.infoـی راگەیاند، وەكو رێزگرتنێك بۆ شەهیدەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی سنونێ رێورەسمی بەخاكسپاردنی 67 كوردی ئێزدی بەڕێوە دەچێت كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە شەهید كراون.
(بۆزانی )گوتیشی: "ئەو تەرمانەی ئەمڕۆ بەخاك دەسپێردرێن لە سێ گۆڕی بەكۆمەڵدا دۆزراونەتەوە لە كۆی 12 گۆڕی بەكۆمەڵ كە تا ئێستا لە ناوچە ئازادكراوەكان دۆزراونەتەوە".
نەشوان بەرزنجی




