٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بە هەر بەهایەک بێ شنگال ڕزگار دەکەین و دەیگەڕێنینەوە سەر هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، ئم ڕێوڕەسمە نیشانەی غەدرێکی دیکەی مەزنی دژ بە برا ئێزدییەکانمان، جارێک بە هۆی کوردبوون و جارێکیش بە هۆی ئێزدیبوونیانەوەیە.. ەبڵێنیش دەدەین کە بە هەر بەهایەک بێ شنگال و ناوچەکانی دی ڕزگار دەکەین.

لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی کوردی ئێزدی لە شەرفەددین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوە دەبرێت، هەروەها رایگەیاند، بستێک خاکی کوردستان لە شنگالەوە تا کۆی ناوچەکانی دی لە دەست تیرۆریستاندا ناهێڵینەوە و ڕزگاریان دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە، بە هەر بەهایەک بێ شنگال و دەڤەرەکە ڕزگار دەکەین، شنگال ئاوەدان دەکەینەوە و ژیانی بۆ دەگەڕێنینەوە، دەیگەڕێنینەوە سەر هەرێمی کوردستان.. ئێش و ئازارەکانتان بیر ناکەین و ەبردەوام لەگەڵ دەستگا حکوومییەکان کار لەسەر کەموکوڕییەکان دەکەین.
بەڵێنیشی دا، تا منداڵێک، کەسێک ئافرەتێکی ئێزدی لە دەست تیرۆریستاندا مابێت کار بۆ ڕزگارکردنیان دەکەین، هەر لەو پێانوەیشدا نووسینگەیەکمان لە دهۆک کردووەتەوە و لەو پێناوەیشدا کاری باشیان کردووە.
(نێچیرڤان بارزانی) دڵنیایشی دا بە ئێزدیان کە، هەرچیی لەدەستیان بێ بۆ ڕزگارکردنیان دەیکەن و، درێخییش ناکەن.. "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش هەوڵەکانمان وەک حکوومەتی ەهرێم لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوام بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدیان."
(نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی کردەوە، ڕاستە کارەسات و تاوانی گەلیک مەزن دژ بە ئێزدیان بەرپا کرا، بەڵام دیسان ئێزدیاتی و دین و کولتوورەکەیان لەسەر خاک و زێدی خۆیان دەپارێزرێ.
جارێکی دی بایەخی ئەم پێکەوەژیانەی هەرێمی کوردستانی هێنایەوە ەبر باس و ڕایگەیاند، "هەڵبەت ئەم پێکەوەژیانەی کە تابلۆیەکی جوانی کوردستانی نەخشاندووە، گەرەنتیی مانەوە و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستانە، بۆیە دەبێ وێکڕا کار بکەین و هەوڵ بدەین تا ئێزدییەکان لە ناوچەکانیان ناسنامە و کولتوور و ئایینی خۆیان بپارێزن؛ ئامادەیی مامۆستایانی ئایینی موسوڵمان و مەسیحی گوزارشتێکی زۆر جوانی ئەم پێکەوەژیانەیە و بایەخەکەی بۆ هەموو دنیا نیشان دەدات. دواجار بە تەواوی دنیا دەڵێین ئێمە هەر وا پێکەوە دەمێنین و پێکەوە دەژین.

لە ئەم ڕێوڕەسمەدا رووفاتی شەستوحەوت کوردی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە شەهید کراون لە رێورەسمێکدا لە مەزاری شێخ شەرفەددین نزیک لە شارۆچکەی شنگال بە خاک دەسپێردرێن.

رووفاتی ئەو شەستوحەوت کوردە ئێزدییە لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ دەرهێندراون لە کۆی دوازدە گۆڕی بەکۆمەڵ.

هێشتا حەوت گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی داعشدا ماون و، تائێستا دوازدە گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی ژێردەستی پێشمەرگە دۆزراونەتەو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار