سه‌رۆ قادر: گۆڕان هه‌روه‌ك چۆن نه‌یتوانێ پارێزگاری سلێمانی به ده‌ست بێنێ، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌ست بێنێ

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆ قادر) باوه‌ڕی وایه كه هه‌روه‌ك چۆن (سه‌رۆك بارزانی) و (مام جه‌لال) له ڕێی متمانه‌وه كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتییان چاره ده‌كرد، هه‌ر ئاوایش به‌ر له پێكهێنانی كابینه‌ی بنكه‌فراوان كه گوایه ده‌بێته كابینه‌ی چوارساڵی ئارام(بارزانی) متمانه‌ی به (نه‌وشیروان مسته‌فا) كرد، به‌ڵام ئه‌و پشتی تێ كرد و بێمتمانه‌یی كرد، هه‌ڵبه‌ت كاك (نه‌وشیروان)یش ئه‌مه باش ده‌زانێ. ده‌یشپرێت، چ مه‌عقوولیه‌تی تێدایه كه ئه‌م قه‌یرانانه وه‌به‌ربێنرێن؟
ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناكبیره له به‌رنامه‌ی چوارقۆڵیی ڕووداودا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت و دوو پارچه‌كه‌ی دیكه‌یش باكوور و ڕۆژاوا خه‌ریكه ده‌كه‌ونه به‌ر پاشه‌كشه له‌و پرۆسه‌یه‌ی كه له‌م سه‌ده‌ی 21ه‌دا كه به سه‌ده‌ی كورد ناو ده‌برا و، له‌سه‌ر ئاستی دنیادا دۆزی كورد به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆوه بینیبوو و دنیا به جۆرێكی دی له كوردیان ده‌ڕوانی.
(سه‌رۆ قادر) روونی كرده‌وه، كه ئه‌وه سیاسه‌تی ناڕه‌وا و هه‌ڵه‌یه كار بگاته ئه‌وه‌ی حزبێكی وه‌ك هه‌ده‌په به 80 كورسیی په‌رله‌مانییه‌وه، بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی یاساییه‌وه و به هۆیه‌وه له‌و ده‌ستگا شه‌رعییه‌ی كه ده‌بووه جێی ئومێدی كورد له باكوور، دوور بخرێته‌وه، هه‌روه‌ك جۆن وا خه‌ریكه دۆزی كورد له رۆژاوای كوردستانیش هه‌ر به هۆی سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و هه‌ڵه‌ی نامه‌سئولانه‌وه له‌وه‌ی بە ده‌ستی هێناوه پاشه‌كشه ده‌كات.
ئه‌و ڕاشكاوانه‌یش گوتی، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستم له كه‌مكردنه‌وه له به‌های كه‌سایه‌تیی هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵام گه‌لێك ناواقیعی و نادروسته كه‌سێكی گه‌نجێكی وه‌ك (یووسف محه‌ممه‌د) كه كه‌مئه‌زموونه له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كاندا و له‌م دۆخه پڕجه‌نجاڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا شوێنی (سه‌رۆك بارزانی) بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش هه‌وڵێكی وا هه‌بوو و (كه‌مال میراوده‌لی)یان خسته ململانێیه‌كه‌وه و ده‌نگیشیان بۆ کۆ كرده‌وه تا ببێ به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدان كه له وڵاتان لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار ده‌بن بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان تا كاروانی دۆزه‌كه‌یان كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه، به ئاكام بگه‌یه‌نێت، كه‌چی لێره نامه‌عقوولانه دژایه‌تیی ده‌كرێ.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، كاتێك باس له (مه‌سعوود بارزانی) ده‌كرێت، باس له گۆڕانكاریێكی قووڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌كرێ كه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕای (سه‌رۆك بارزانی) به‌هه‌ند ده‌گرێ، چونكه ئه‌وه‌ی كه (بارزانی) دیزانێ و ده‌توانێ ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا ببینێ، كه‌سێكی دی له ئه‌م هه‌رێمه‌دا شك نابرێت جێی بگرێته‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه (بارزانی) هه‌رگیز نه بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه نه بیریشی لێ ده‌كاته‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان بكه‌وێته منافه‌سه‌ی كه‌سێكی دییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه كه وا ده‌خوازێ ئه‌و رابه‌رایه‌تیی قۆناخه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌كه بكات، تا گه‌لێك نه‌كه‌وێته چاره‌نووسێكی ناڕۆشنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، گرینگ ئه‌وه‌یه كه بزانین داخۆ ئێمه كوردستان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ین، یان كوردستان تێدا ده‌به‌ین؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كوردستان و به‌شێك له بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی بكه‌وێته به‌ر شاڵاوی یه‌كدی سڕینه‌وه‌وه، ئه‌وا كارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ین، بۆیه ناشێ به هاتوهاوار كوردستان به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتێكی جێگرتوو و به‌راورد بكرێ و، كارێكی لۆژیكی نییه؛ (سه‌رۆ قادر) ئه‌م تێروانینه‌ی له به‌ره‌نجامی هاتوهاواری شه‌ریكه‌كانی ئێستای حكوومه‌ت به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه پێی وایه سیاسه‌ت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاكامێكی باشی نابێ.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر گۆڕان بێت و له سلێمانی نه‌توانێ پارێزگار به ده‌ست بێنێ، ئه‌وا هه‌رگیز هه‌رگیز ناتوانێ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌ست بێنێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌ڵسوكه‌تێكی پۆپۆلیستانه‌یه؛ چونكه ئه‌مه دروشمه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌را نین كه نه‌یتوانی چ بۆ كوردستان به ده‌ست بێنێ.
(سه‌رۆ قادر) گوتیشی، هیچ یاسایه‌ك ناشێ جێی یه‌كێكی وه‌ك (جه‌لال تاڵه‌بانی) بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ناشێت به یاسایه‌ك كه‌سێكی گه‌نج و كه‌مئه‌زموون جێی (مه‌سعوود بارزانی) بگرێته‌وه، ئه‌مه له‌و ڕوانگایه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێكی وه‌ك(مام جه‌لال) به ته‌ندروستیێكی باشه‌وه مابایه‌وه، ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێم ، به‌م ئاسته‌ی ئێستای نه‌ده‌گه‌یشت.




