"تا 20 ڕۆژی دی دیار دەکەوێ سوپای عێراق، سوپای وڵاتە یان سوپای عارەبان"

بهغدا -KDP.info- پهرلهمانتارێكی كورد له كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ وهزیری بهرگی عێراقدا پێی ڕاگهیاندووه ئهگهر تا 20 ڕۆژی دیكه ئهو كاره نەکرێ ئهوا سوپای عێراق دهبێته سوپای عارەبان.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لەسەر پێشنیاری من، ئێمە سێ پەرلەمانتار سەردانی وەزیری بەرگریی عێراقی فیدراڵمان کرد لەبارەی چەند پرسێک، لەوانە دانانی سوپاسالاری عێراق و بوودجەی پێشمەرگە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "پێیم گوت پێویستە ئەو کەسە کوردەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سوپاسالاری عێراق دەستنیشان کراوە و، ناوەکەیشی نێردراوە بۆ عەبادی، بە ٢٠ ڕۆژ پەسەند بکرێت، ئەگەرنا ھەڵوێستمان دەبێت و ئەوکات سوپای عێراق دەبێتە سوپای عارەبان نەک عێراق؛ ئەوە بوو وەزیری بەرگری بەڵێنی داوە دوو سێ ڕۆژی دی وهڵاممان بداتەوە و، گوتیشی عەبادی ھیچ تێبینییەکی لەسەر ئەو کەسە نییە وا بەربژار کراوە بکرێتە سوپاسالاری عێراق."
(شاخەوان عەبدوڵا) سەبارەت بە بوودجە و پڕچەککردنی پێشمەرگەیش، گوتی: "وەزیری بەرگری دەیگوت بوودجە بە دەستی ئەو نییە و، لەبەر قەیرانی دارایی بوودجەیان بۆ ناچێت هەتا چەکۆڵی پێ دابین بکەن."
(عەبدوڵا) دەربارەی ڕزگارکردنی مووسڵیش وای ڕوون کردەوە: "وەزیری بەرگری دەڵێت هەتا ئەنبار ڕزگار نەکرێت، شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵیان پێ ناکرێت؛ کە ئاگرەکە لە بن کلکی بەغدادا بێ، سوپا چۆن بچێ بۆ شەڕی مووسڵ؟"
بڵند ئیبراھیم




