"كۆبوونهوهكهی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی به سیاسی كرا"

سلێمانی-KDP.info-سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان له ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی دهڵێ، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئهنجومهن کرایە سیاسی و زیاتر ڕەخنە لە حکوومەتی ھەرێم دەگیرا کە لەنێوان پارێزگاکاندا جیاوازی دەکرێت، لە کاتێکدا حکوومەتی ھەرێم بنکەفراوانە بۆ نوێنەرانی ئەوان بێدەنگن و باسی ناکەن.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران کۆ بووەوە و، پێشنیار کرا ھەموو داواکارییەکان ئاراستەی حکوومەت بکەن بۆ ئەوەی وهڵام بدرێتەوە. پێوهست بهم پرسه سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران پێشنیاز كرا داواکارییەکان ئاراستەی حکوومەت بکرێت بۆ ئەوەی وڵامیان بدەنەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەن زیاتر ڕەخنەی لە حکوومەتی ھەرێم دەگرت کە جیاوازی دەخاتە نێوان پارێزگاکان و بەشی پارێزگای سلێمانی کەم دەدرێت! باسی لەوە کرد کێشە دروست کراوه لەگەڵ بەغدا، بۆیە کۆبوونەوەكه بوو بە کۆبوونەوەیەکی سیاسی."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی: "من ئا وەها وهڵامم دایەوە کە حکوومەتی ھەرێم بنکەفراوانە و ھەموو لایەنەکان تێدا بەشدارن و، نوێنەری ئەوانیشی تێدایە، بۆیە ئەگەر جیاوازی دەکرێت بۆ نوێنەرەکانیان قسە ناکەن و، بێدەنگن، چونکە وەزیری دارایی لە پشکی گۆڕانە و، ئەو بوودجە خهرج دهكات، بۆچی بێدەنگە؟ دیارە زۆریان لێ دەکرێ یاخود ئەو قسەیە ڕاست نییە."
سهرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دهیشڵێت: "به سهرۆكی ئهنجومهنم گوت تۆ باس لەوە دەکەی کە لەگەڵ بەغدادا کردوومانەتە کێشە! واتە ھەرێم ناویەتەوە، دیارە کە ئەم قسەیە، قسەکەی ئەو جارەتی پێ قایم دەکەیت كه گوتبووت (وامان لێ نەکەن سلێمانی بکەینە ھەرێمێکی سەربەخۆ)، ئەمەش بۆنی دووبەرەکی وحزبایەتیکردنی لێوە دێت."
بڵند ئیبراھیم




