داعش، 100 لاشهی بۆ گەڕایەوە دادپزیشكییەکەی مووسڵ

مووسڵ -KDP.info- ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش 100 لاشە تیرۆریستی بۆ گەڕایەوە مووسڵ. تەقە لە بارەگایەکی داعشان کرا و، ئەمیرێك و چەند تیرۆریستێکیشیان لێ كوژرا.
(سەعید مەموزینی) كارگێڕی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم ئێوارەیە، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش، 100 لاشە تیرۆریستی بۆ گەڕایەوە دادپزیشكییەکەی مووسڵ؛ هەر سەدەکەیان لە شەڕی ڕومادی و بۆردومانی مۆڵگە داعشەکانی ڕۆژئاوای دیجلە و شنگال و باشیكدا كوژرابوون."
مەموزینی ئاماژەییشی دا: "هەر ئەمڕۆ چەند چەكدارێکی نەناسراو، چوونەتە ناوچەی (ڕەئسولجادە)ی مووسڵ و، تەقەیان لە بارەگایەكی تیرۆریستانی داعش كردووە و، ئەمیرێكی (عامر سوودان)ناو و، 3 تیرۆریستی دیكەیان لێ كوشتوونە."
هەژار مەموزینی




