٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مۆڵگه داعشێک ته‌خت كرا

سەرچاوە: KDP.info

حه‌ردان-KDP.info- ئەفسەرێكی لیوای 12ی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی حەردانەوە پیێ ڕاگەیاندین كەمێك لەمەوبەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوەخاپوور كرا؛ داعش لەوێوە تەقەیان لە پێشمەرگە دەكرد.

ڕائید (بەدرخان  زێباری) ئەفسەر لە بەتالیۆنی 3ی لیوای 12ـی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی حەردانەوە به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تۆزێ لەمەوبەر،  پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە داعشیان ئاگرباران کرد، دەستبەجێ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش گەیشتنێ و، مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی (تەل‌شۆڕ)ی بەرەجەنگی حەرداندا  بۆردومان كرد."
ئاماژەییشی دا: "بە گوێرەی زانیاریی وردی  هێزەكانی پێشمەرگە، لە ئاكامی ئەو بۆردومانەدا، مۆڵگەكە بە تەواوەتی خاپوور كراوە و، هەرچییەک تیرۆریستیشی تێدا بووە، کوژراوە.
هەروەها گوتیشی: "هەر بەهۆی ئەو بۆردومانەوە دۆشكەیەکی قەبارە 23 ملم، كە لە بارەگاكەوە تەقەی لەپێشمەرگەدەكرد، تێك شكێنراوە."
جێی ئاماژه‌یه‌ حەردان سە ربە شارەدیێ  سنوونی سەر به ‌شارۆچكەی شنگالە.

هه‌ژار مه‌موزینی

هەواڵی پەیوەندیدار