٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنه‌ی نه‌زاهه‌: 99 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه؛ كه‌س هێڵی سوور نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لیژنەکەیان لە کاردایە و، تەنها حەفتەی ڕابردوو 99 کەیسی گەندەڵییان ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کردووە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکەن و ڕەوانەی دادگای بکەن، بۆ یەکلاییکردنەوە.

(ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە لیژنەکەمانەوە بە بەڵگەوە چەندین کەیسی گەندەڵیمان ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کردووە؛ هەر ئا لەو حەفتەیەدا ٩٩ کەیسمان ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کردووە، بۆ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە و ڕەوانەی دادگای بکەن بۆ یەکلاییکردنەوە."

(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، ئەو کەیسانە جۆراوجۆرن و چەندین پۆستی جیاجیای تێدایە کە تا پلەی بەڕێوەبەری گشتییشیان تێدا هەیە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان ئامادە نەبوو ناوی هیچ کەسێک ئاشکرا بکات.
(نوورەدینی) گوتیشی، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ کەیسەکان تاوەکو کۆتایییان پێ دێت و ئەنجامەکەی دیار دەبێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، لەلای  لیژنەکەی ئەوان هیچ کەسێک هێڵی سوور نییە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار