"دووانی بۆ كورد گرینگه"

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی له دانیشتنی ژماره 12، 13ی ئابی 2015، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر شه‌ش پرۆژه یاسا ده‌دات كه دوو پرۆژه‌یان به لای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه گرینگن و هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی ده‌درێ.
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێ، له كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی پێنجشه‌ممه (13/8/2015) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر شه‌ش پرۆژه یاسا ده‌درێت كه بریتین له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی ئه‌ندامێتی هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (هه‌مواركردنی ڕێكه‌وتنی (موعد) بۆ وه‌به‌رهێنانی دارایی عه‌ره‌بی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له ساڵی 1980 ئیمزا كراوه."
ئه‌شواق جاف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز له نێوان حكوومه‌تی عێراق و ژاپۆن بۆ دووباره‌بنیادنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌عێراق، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاسپۆرت، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌و سه‌رجه‌م كوتله كوردستانییه‌كان هه‌وڵێكی زۆریانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بێته په‌سندكردن، چونكه دوای په‌سه‌ندكردنی بۆ له‌مه‌ودوا هیچ هاونیشتمانیه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ونكردنی پاسپۆرته‌كه‌ی پێویست ناكات بۆ ده‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگه‌ی به‌غدا بكات، به‌ڵكو هه‌ر له‌و پارێزگه‌ی لێی نیشته‌جێیه مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، له‌خولی یاسادانانی ڕابردوو له‌دوا دانیشتن ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه خرایه ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڵام ده‌نگدان دواخرا چونكه زۆرێك له فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به پارێزگه‌كان بدرێت.
جاف له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردن كه ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان هه‌یه ئه‌گه‌ر نا ناتوانین په‌سه‌ندی بكه‌ین، ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ، خاڵێكی تری دانیشتنه‌كه ده‌نگدان ده‌بێ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پارته سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای كار، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش زۆر خاڵی ئه‌رێنی تێیدایه‌و مافی كرێكارانی تێیدا پارێزراوه‌و كۆمه‌ڵێك ڕێنماییش له‌خۆ ده‌گرێ كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆخ و ژیانی كرێكاران.
ڕاشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و شه‌ش پرۆژه‌یاسایه به لای كورده‌وه زۆر جێگه‌ی بایه‌خه و به گرنگییه‌وه كارمان له‌سه‌ر كردووه ئێستا په‌سه‌نكردنی پرۆژه‌یاسای پاسپۆرت و گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنن، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی دوایی له‌خولی پێشوو كورد ڕامان گرتبوو چونكه پێشتر هه‌ندێك خاڵی له‌خۆ گرتبوو لایه‌نه‌كانی تر پێداگیریان له‌سه‌ر ده‌كرد كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نه‌بوو، بۆیه به‌مشێوه‌یه ڕامانگرت كه په‌سه‌ندكردنی پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان هه‌بێ، واته ئه‌وكات به‌بێ ده‌نگی كورد ناتوانرێ په‌سند بكرێ، ئێستاكه‌ش كه‌موكوڕییه‌كان چاك كرایه‌وه و تێبینیه‌كانی كورد له‌به‌رچاو گیراوه و له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا جێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.




