٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش وانەی وەرزشی بۆ وانەی مەشقی سەربازی گۆڕی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەک دەڵێت، تیرۆریستانی داعش بڕیاریان داوە هەموو وانەكانی خوێندن بگۆڕن و، وانەی وەرزشییش بۆ وانەی مەشقی سەربازی گۆڕدراوە و پێویستە قوتابیان لەجیاتی وەرزش، مەشقی سەربازی بكەن.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە KDP.infoـی راگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بڕیاریان داوە هەموو وانەكانی قوتابخانەكان بگۆڕن و پێویستە مامۆستایانیش خول ببینن كە ئەوان بۆیان دەكەنەوە و وانەی وەرزشییش بۆ وانەی مەشقی سەربازی گۆڕدراوە و لەجیاتی وەرز پێویستە قوتابیان مەشقی سەربازی بكەن".

(مەموزینی) گوتیشی، لە رۆژئاوای مووسڵ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر ماڵێك و پێنج هاووڵاتییان سەر بڕیوە.

ڕوونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ لە باشووری مووسڵ لەسەر رێگای نێوان مووسڵ - بەغدا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە، كە ١٥٨تەرمی تیرۆریستانی داعشی تێدایە كە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەوە كوژراون و زۆرینەیان بیانین.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار