٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیروان سیرینی: وەك پارتی لەگەڵ چاكسازیداین.. دەبێ مافی هەموو نەتەوەكان ڕەچاو بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پارتیی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەر پڕۆژەیەكی چاكسازیدایە، بەڵام بە مەرجێك مافی هەموو نەتەوەكان ڕەچاو بكرێت.

(سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، بۆ KDP.info گوتی: "یەكەم جارە زۆرترین رێژەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن كە لە كۆی 328 ئەندام، 296 پەرلەمانتار ئامادە بوون،  هۆكارەكەیش بۆ ئەو پێشنیازانەدەگەڕێتەوە كە لەسەر چاكسازی و لەلایەن (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و خودی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە درابوون، دواتر هەموو ئەندامان دەنگیان لەسەر هەر دوو پڕۆژەی چاكسازیی حكوومەت و پەرلەمان دا و بە كۆی دەنگ هەر دوو پڕۆژەكە پەسەند كران".

گوتیشی: "بەڵام ئەوەی گرینگە چۆن ئەو پڕۆژەیە دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە، بۆیە دەبێت لیژنەیەك پێك بهێرێت بۆ ئەوەی چۆن ڕێك بخرێن و بخرێنە واری جێبەجێ كردنەوە".

(سیرینی) ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئێمە وەك پارتیی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەر پڕۆژەیەكی چاكسازین، بەڵام بە مەرجێك  مافی هەموو نەتەوەكان ڕەچاو بكرێت، بە تایبەتی مافی نەتەوەی كورد".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار