سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای گرینگهوه دەدات

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دهڵێت، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و سێ پڕۆژەیاسای گرینگ كه دادگای فیدراڵ یهكێكیانه بخرێنه دهنگدانهوه.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە تێیدا دەنگ دان لەبارەی KDP.infoی راگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەش لە سێ خاڵ پێکھاتووە، ئەوانەیش دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی و حیزبەکان و پاسپۆرتهوهن، بەڵام ئەستەمە بتواندرێت پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەند بکەن، چونکە هێشتا لەنێوان کوتلەکاندا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە کوتلەکان کردووە، لەبارەی پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵییهوه بسازێن، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێکی لەبارەوە نەکراوە، چونکە بۆچوونی جیاواز لەبارەیهوە ھەیە.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، پڕۆژەیاسای پاسپۆرت چاوەڕوان دەکرێت پەسەند بکرێت، لەبەر ئەوەی زۆر تێبینی نییە لەسەری و سوودێکی زۆریشی بۆ ھەموو خەڵکی عێراق ھەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتیان ون کردووە، چونکە بە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە دەتوانن لە پارێزگاکەی خۆیان پاسپۆرتەکەیان جارێکی دیکە دەربھێننەوە.
بڵند ئیبراھیم




