لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوور داوای پێكهاته‌كان چاره ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى زه‌رد له لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێم بۆ ڕاپرسى ڕایگه‌یاند، له دانیشتنى ئه‌مرۆى لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووردا، داواكانى پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره بكرێت.
(فرسه‌ت سۆفى) ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له لـیژنه‌ى ئامـاده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێم بۆ ڕاپرسى، بە kdp.infoـى ڕاگەیاند: "ئەمرۆ لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى دستوور كۆ ده‌بینه‌وه و گفتوگۆكانمان درێژه پێ ده‌ده‌ین، به پێكهاته‌كانیشمان گوتووه ته‌واوى داخوازییه‌كانى ئه‌وان له‌به‌رچاو ده‌گرین.''
(سۆفی) گوتیشى: "هـه‌ركـێشه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا چاره‌ى بۆ ده‌دۆزینه‌وه.''
دوێنێ سێشه‌ممه پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی ڕایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاسبه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێم بۆ راپرسى وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه، كه مافه‌كانیان له‌ناو ده‌ستووردا بچەسپێت، ئه‌وا ئه‌ندامانی خۆیان له لیژنه‌كه‌دا ده‌كێشنه‌وه و ددان به ده‌ستووردا نانێن كه ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنینی.
نەشوان بەرزنجی




