٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 200 خێزانی عه‌ره‌بی خسته‌ شوێنی خێزانه‌ كورده‌كان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش بەردەوامە لە سیاسەتی عارەباندندا؛ هەر ئەم ئەمڕۆیە 200 خێزانی دیكەی هێنایە شوینی كوردەكانی گەڕەكێكی شاری مووسڵ.

(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمووسڵ بەماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ڕێكخراوە تیرۆریستەكەی داعش درێژە بە هەمان سیاسەتی ڕژێمە ڕووخاوەکەی بەعس دەدات و بەردەوامە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای  ئەو ناوچانەی كوردی تێیدا نێشتەجێن و ڕۆژانە بەشێك لە ئاوارەی ژێردەستی خۆی لی نیشتەجێ دەكات. ئەمڕۆ سێشەمەیش (11.8.2015)، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش، 200 خێزانە  عەرەبی دیکەیان لە شوێنی كوردەكانی گەڕەكی گوگجەلیلی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ نیشتەجێ كرد، كە بەشێكیان  لە بێجی و ڕومادییەوە ئاوارە بوون و بەشێكیانیش لەنێۆ مووسڵەوە بۆ ئەو شوێنانە هێنراون."
مەموزینی گوتیشی :"هەر ئەمڕۆ سێشەممە داعشان 5 كارمەندی دیكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی مووسڵیان گوللەباران كرد، بەو پێیەش ژمارەی كوژراونی كۆمسیۆن گەیشتە 127 كەس.
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار