فراكسیۆنی زه‌رد: ده‌بێ ماف و هه‌بوونی پێكهاته‌كان له‌ناو ده‌ستووری هه‌رێمدا دیاری بكرێت

هەولێر-KDP.info-گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، پشگیری له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن و زۆریش نیگه‌رانن؛ ده‌بێ ماف و هه‌بوونی پێكهاته‌كان له‌ناو ده‌ستووری هه‌رێمدا دیاری بكرێت.
(محه‌مه‌دعه‌لی یاسین( گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "به دڵنیاییه‌وه پشگیری له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین و زۆریش نیگه‌رانین كه لایه‌نه‌كانی دیكه له‌وه تێناگه‌ن كه ئه‌زموونی ئه‌م هه‌رێمه جوانییه‌كه‌ی به‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئایینی و پێكه‌وه‌ژیانەوەیەتی؛ به داخه‌وه لایه‌نه‌كانی تر د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ده‌بێت ڕێز له بیروبۆچوون و هه‌بوونی ئه‌م پێكهاتانه بگرن."
(محه‌مه‌دعه‌لی) گوتیشی: "هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی زه‌رد له لیژنه‌ی ده‌ستووردا هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌و خوشك و برایانه‌ی پێكهاته‌كان و ده‌بێت ماف و هه‌بوونی ئه‌وان له‌ناو ده‌ستووری هه‌رێم ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئه‌وانه به‌شێكن لێی دیاری بكرێت، وه‌كو لایه‌نیش تاكه‌لایه‌ن خۆی به خاوه‌نی ئه‌وان ده‌زانێت پارتیی دیموكراتی كوردستانه."
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی ڕایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا سبه‌ی وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه به‌وه‌ی مافه‌كانیان له‌ناو ده‌ستووردا بچەسپێت، ئه‌وا ئه‌ندامانی خۆیان له لیژنه‌كه ده‌كێشنه‌وه و ددان به ده‌ستووردا نانێن.
نەشوان بەرزنجی




