٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك..پێشمه‌رگه‌ كۆگایه‌كی داعشی وێران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشیك توانییان گورزێك له‌ داعش بوه‌شێنن و كۆگایه‌كی چه‌كوته‌قه‌منیان لێ ویرانه‌ بكه‌ن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دوو گروپی داعش به ‌ناوه‌كانی (ئەبووعائیشە عەفەری) و گروپی حاجی (ناسر مەولا)  لە شاری مووسڵ لەناوچەی دەنەدا  لەسەر پارەی بەیتولماڵ بووەتە شەڕیان، لە ئاکامدا سێ تیرۆریست کوژران و شەشی دیکەیش بریندار بوونه‌."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لەناو بریندارەکان حاجی ناسر مەولا ھەیە کە خۆی بەرپرسی بەیتولماڵە.

(مەموزینی) دەیشڵێت، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ١٢٧ئافرەتی دیکەیان ڕفاندووە و بە زۆر بردوویانە بۆ نیکاحی جیهاد، بەڵام نۆیان ڕەتیان کردووه‌تەوە، بۆیە گوللەباران کراون.
ئەوەشی گوت، ھەر ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعش لە میحوەری باشیک لەلایەن ھێزی پێشمەرگە تەقێندرایەوە، لە ئاکامدا کۆگاکە بە تەواوەتی لەناچوو و دوو پاسەوانی ئەو کۆگایەش کوژران.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار