سهیدسادق خرایهوه سهر سلێمانی

سلێمانی -KDP.info- سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دهڵێ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کۆی دەنگ سەیدسادقی خستەوە سەر پارێزگای سلێمانی؛ بڕیاره سبەی ئەنجومەن کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەربارەی داواکارییەکەی خۆپیشاندەران بکات.
(زیاد کاکەڕەزا) سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە وتێدا بڕیاریدا بە کۆی دەنگ شارۆچکەی سەیدسادق و گوندی عەلیاوە کە سەر بە ناحیەی خورماڵە لە ڕووی ئیدارییەوە بکەونە سەر پارێزگای سلێمانی و لەمەودوا ھیچ پەیوەندیان بە پارێزگای ھەڵهبجەوە نامینێت."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات و ئەو داواکاریانە تاوتوێ بکات.
ڕوونیشی کردەوە، ئێمە لەگەڵ داواکاری خۆپیشاندەرانداین کە ئەو داواکاریه سهرهتایانهی وەکو ئاو و کارەبا، بەڵام ناکرێت ھەموو لایەنێک لە حکوومەتدا بەشدار بن تەنها پارتی خەتابار بكهن.
بڵند ئیبراھیم




