زێره‌ڤانى، شوێنێكى جێگیركردنى چه‌كى قورسى داعشی خاپوور كرد

رۆژئاوای دیجله-KDP.info-هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به هه‌ماهه‌نگیى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردومانى خه‌ستى مۆڵگه‌یه‌ك و شوێنى جێگیركردنى چه‌كى قورسى داعشیان له گوندى عاشق، بۆردومان كرد و وێرانی كرد.
سەعات 5:50 خوله‌كى ئەم دەمەوئێوارەیە، ڕێككه‌تى 11/8/2015 هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله و له گوندى عاشق، به‌رانبه‌ر دووڕییانى كه‌سكێ، مۆڵگه‌یه‌ك و شوێنێكى جێگیركردنى چه‌كى قورسى تیرۆریستانى داعشیان به چه‌كى قورس و به خه‌ستى بۆردومان كرد، دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان هه‌مان شوێنیان بۆردومان كرده‌ووه.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانانه‌دا مۆڵگه و شوێنى جێگیركردنى چه‌كى قورسى تیرۆریستانى داعش به ته‌واوى وێران كراون و زه‌ره‌ر و زیانێكى گه‌وره‌ى ماددییان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ژماره‌ى كوژراوانى داعش نه‌زاندراوه.




