بزانه ئه‌نبار چۆن وێران كراوه و چه‌ند ساڵی ده‌وێ هەتا ئاوەدان بکرێتەوە

به‌غدا -KDP.info- پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند ده‌ڵێن، پارێزگای ئه‌نبار ئیدی سەدا95ی لێ کاول بووه و خەرجی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌یشی به ملیاران دۆلاری ده‌وێ.
رێك وا دابنێ كه گه‌شتێك به‌ناو ئه‌نبار ده‌كه‌ی یه‌كڕاست له جیاتی باخچه و ئاوهه‌وایه‌كی سازگار و زانكۆ و قوتابخانه و بازاڕێكی گه‌رم، ده‌بینی كه ئه‌و پارێزگایه بووه‌ته ئاسه‌وارێكی داڕماوی جه‌نگ و وێران كراوه. ئه‌نبار پارێزگایه‌كی سوننه‌نشینی عێراقه و وشه‌ی ئه‌نبار به مانای كۆگا دێ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی پێشووی مالكی كه كاتی خۆی سه‌رۆكوه‌زیران بوو وا بووه‌ته كۆگای تیرۆر.
ئه‌نبار 'سێیەک'ـی خاكی ته‌واوی عێراق پێك ده‌هێنێ، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌گوێرەی ئامارەکەی ساڵی 2003، نزیكه‌ی دووملیۆن كه‌سه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی جێگیر نییه چونكه به‌هۆی شه‌ڕ و هاتنی تیرۆریستانی داعشه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك له‌و پارێزگایه ڕایان‌كردووه. پارێزگاكه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای به‌غدا و باكووری سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و سووریاوە و له باكووری ڕۆژئاوایشیه‌وه ده‌وڵه‌تی ئورده‌نه كه ته‌نیا 800 مه‌ترێك لێوه‌ی دووره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پسپۆڕانی ئابووری سەدا75ـی ژێرخانی ئەنبار تێك چووه و به جارێ بووه‌تە وێرانه كه به هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه و كاتیۆشا له‌لایه‌ك له‌لاكه‌ی دیكه‌یشەوه ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان له‌لایەن داعش و داگیركاری تیرۆریستان وا ڕماوه.
ژێرخانی ئه‌و پارێزگایه به‌جۆرێك داڕماوه كه له‌ڕووی كاره‌با و ئاو، ته‌ندروستی و قوتابخانه، زانكۆ و مزگه‌وت و ته‌واوی پێداویستی دیكه‌ی وه‌ك فه‌رمانگه‌كان و سیسته‌می دیكه‌ی شار وێرانه بووه ته‌نیا بۆ دروستكردنه‌وه‌ی پرده‌كانی ئه‌نبار كه له 2014 به گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلاندانانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار (یه‌حیا محه‌مه‌د) پێویستی به ملیۆن دۆلاره..چونكه به‌گوێره‌ی ئامارێكی ئه‌ندازیاری ڕاوێژكار (فازڵ حازم) تا ئێستا 70 دانه پرد داڕماون كه 21 دانه‌یان پردی زۆر گرینگ بوونه.
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار (راجع عیساوی) ده‌ڵێ، ئه‌نبار ژێرخانی وێرانه كراوه و بۆ جارێكی دیكه كه بنیاتبنرێته‌وه پێویستی به 5 ساڵه.
سه‌باره‌ت به‌و وێرانكاریانه‌ی كه تا ئێستاییشی له‌گه‌ڵدابێ له ئه‌نبار ده‌كرێ، (فالح عه‌بدولسه‌میع) كه پسپۆڕی شیكاری ستراتیژییه زانیاری دا، ویرانكارییه‌كان له ئه‌نباردا درێژه‌ی هه‌یه و ده‌كرێ بڵێین كه 95%ی ئه‌نبار وێرانه بووه و پێویستی به بنیاتنانه‌وه هه‌یه و له‌داهاتوودا بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی خه‌رجیاته‌كه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت به ملیارات دۆلار ده‌وه‌ستێ.
جێی ئاماژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هاتنی داعش بۆ ئه‌نبار زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س له پارێزگای ئه‌نبار ڕایان‌كردووه.
ئه‌نبار له سه‌رده‌می عه‌باسییەکان، له ساڵی 134 هجریدا به‌دووه‌م پایته‌ختی عه‌باسییه‌كان داده‌نرا، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و له‌وێ خۆیان حه‌شارداوه.
به گوێره‌ی پێوه‌ره سه‌ربازییه‌كان له‌به‌ر به‌رزی پله‌ی گه‌رما تا ئێستا سوپای عێراق نه‌یتوانیوه له‌و پارێزگایه‌دا جه‌نگ یه‌كلا بكاته‌وه چونكه به درێژای هاویندا زۆربه‌ی كات پله‌ی گه‌رما ده‌چێته سه‌رووی په‌نجا پله و له‌به‌ر نه‌بوونی سوپایه‌كی تۆكمه‌یش له‌عێراقدا هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌عێراقدا چونكه وه‌ك پێویست تا ئێستا سوپا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌م ڕیپۆرته‌دا سوود له پێگه‌ی كتابات وه‌رگیراوه.
چیاكۆ




