توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی و داهاتووی هه‌رێم: ده‌بێ گه‌ل بڕیار بدات

هه‌ولێر-KDP.info-به گوێره‌ی ده‌رنجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و داهاتووی هه‌رێم، ده‌بێ گه‌ل بڕیار بدات؛ توێژینه‌وه‌كه به‌روونی دیاری كردووه كه ئه‌زموونی دوای 23ـی حوزه‌یران سەلماندوویەتی سایكۆلۆژیای سیاسیی هه‌ندێك له حزبه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزیی ده‌چێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌رئه‌نجام نه‌توانن بگه‌نه ڕێككه‌وتن و سازانێكی نیشتمانی. جا پێویسته هاووڵاتیان سه‌رپشك بكرێن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.
(Think thank) ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و لێكۆڵینه‌وه‌ی پرسه نیشتمانی و ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی ئا وەها له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێم ده‌خاته ڕوو:
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سایكۆلۆژیای سیاسی، هه‌ڵكه‌وتنی سه‌ركرده‌ی ڕۆحی، هێزێكی كاریگه‌ره بۆ مانه‌وه و شكۆمه‌ندیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی كو‌لتووری سیاسی و پاشخانی سیاسیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش له جیهاندا، سه‌ركرده‌كان نه‌خشه‌ی مێژوویی و سیاسیی ده‌هێننه گۆڕان و به‌ره‌وپێشچوون، چونكه دیارە زۆر هاوكێشه‌ی سیاسیی هه‌ن كه به هه‌ڵكه‌وتنی سه‌ركرده‌ی لێهاتوو هاوسه‌نگ ده‌بن، له حاڵه‌تی نه‌بوونیشیدا هەموو هاوكێشه‌یەک لاسه‌نگ ده‌بێ.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه به‌پێی كۆده‌كانی سایكۆلۆژیای سیاسی ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سایه‌تیی هه‌ڵكه‌وتووی سه‌ركرده زۆر جێگه‌ی بایه‌خه و، ڕۆڵی گرنگیش ده‌گێڕێت له تێڕوانینی ده‌وڵه‌تان و سیاسه‌تمه‌داران له نه‌خشه‌كانی سیاسه‌تدا، بۆ نموونه هه‌ندێك سه‌ركرده خاوه‌ن كاریزمایه‌كی هێنده تایبه‌ت به خۆیانن كه بوونه‌ته ڕه‌مزێك بۆ ناسینه‌وه و به‌گرنگ‌وه‌رگرتنی پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌یان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ته‌وه‌ر و كۆدی گرنگ له سایكۆلۆژیای سیاسیی‌دا بریتییه له هه‌ڵسوكه‌وت، بۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسییه‌كان، به تایبه‌تتر ڕێبه‌رانی سیاسیی كاریگه‌رییه‌كی هه‌ژموونداری هه‌یه له‌سه‌ر تێڕووانین و بەحیسابهێنانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له ڕووی ئه‌ته‌كێتی سیاسی و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا .ئێستاش هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به هه‌نگاوێکی مێژووییی ئه‌وتۆ هه‌یه كه ئاینده‌شی په‌یوه‌سته پێیەوه، چونكه بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی له قۆناغی لۆكاڵی و بڕیاردانی حزبی ده‌رچووه و، پێویستیی به بڕیارێکی ورد و دروستی سیاسی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش خڕاوه‌ته ڕوو كه ئه‌زموونی دوای 23ـی حوزه‌یران سەلماندی كه سایكۆلۆژیای سیاسیی هه‌ندێك له حزبه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌رئه‌نجام نه‌توانن بگه‌نه ڕێككه‌وتن و سازانێكی نیشتمانی؛ جا بۆیه پێویسته هاووڵاتییان سه‌رپشك بكرێن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، چونكه ئێمه پێمان وایه لەبەر لادان له بنه‌مای ته‌وافوق ئێستا شه‌رعییه‌تی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان خه‌وشدار بووه و، کۆمەڵێکی به‌رچاوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تیكردنی گه‌له‌وه له‌و پۆسته‌دا هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كردووه، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك حزبییه‌ك ململانێ حزبییەكانیان كردووەته هۆكارێك بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌یاسا. بۆیه پێویسته گه‌ل بڕیار بدات له‌سه‌ر ئاینده‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه گه‌لی كوردستان گه‌لێكی هۆشیاره و مافی یاسایی خۆشیه‌تی خۆی بڕیار بۆ خۆی بدات و، ئاینده و داهاتووی خۆیشی دیاری بكات و، نایشبێت حزب مافی ئه‌و بڕیاردانه‌ی لێ زه‌وت بكات.




