ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدی، داوای مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا ده‌كه‌ین

دهۆك-KDP.info-ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی كوردانی ئێزدیی له راگه‌یاندراوێكیاندا كه كۆپیه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی كه‌وتووه، داوا ده‌كه‌ن (سه‌رۆك بارزانی) له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه و پێداگریش له‌و داوایه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی ئێزدیی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێدا، داوای مانه‌وه‌ی (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته‌كه‌یدا ده‌كه‌ن و پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌یان. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی ئێزدییان، كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینیی ئێزدییه‌كانه و میری ئێزدیان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوای مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان خۆیان به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خه‌ریك بكه‌ن، با كار بۆ رزگاركردنی كچ و ژنانی كوردانی ئێزدی له ده‌ستی تیرۆرستان رزگار بكه‌ن.
ڕاگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كردووه، هۆكاری پشتگیریكردنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بوونی چه‌ندین پێشهاتی نائاسایی له كوردستان گه‌ڕانده‌وه، كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانی دارایی، شه‌ڕی داعش گه‌ڕانده‌وه.
ڕابین شێروانی




