پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی بۆ چوار لایه‌نه‌كه: دوا واده سبه‌ینێیه ئه‌گه‌رنا ددان به ده‌ستووردا نانێین

هەولێر-KDP.info-پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر تا سبه‌ی وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه به‌وه‌ی مافه‌كانیان له‌ناو ده‌ستووردا بچەسپێت، ئه‌وا ئه‌ندامانی خۆیان له لیژنه‌كه ده‌كێشنه‌وه و ددان به ده‌ستووردا نانێن .
سەرۆكی فڕاكسیۆنی گردبوونه‌وه‌ی كلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان (وه‌حیده یاقۆ هرمز)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبه‌ی دوا واده‌مان داوه به‌و چوار لایه‌نه‌ی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) كه دژی ئێمه ده‌وه‌ستنه‌وه و ئاماده نینه مافی پێكهاته‌كان بچه‌سپێت له‌ناو پرۆژه‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پارتیی دیموكراتی كوردستان نه‌بێت كه به حەفت ئه‌ندام له‌گه‌ڵ ئێمەدانە و پشتمان دەگرن."
(وه‌حیده) گوتیشی: "وای ده‌خوێندنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی نه‌چووینه دانیشتنی په‌رله‌مان له 23 حوزه‌یران ئه‌وانیش دژی مافه‌كانی ئێمه ده‌وه‌ستنه‌وه هه‌رچه‌نده پێش ئێستاش دژی پێكهاته‌كان بوونه ".
(مونا قه‌هوه‌چی) سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەویش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دژایه‌تی پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ن له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ ڕاپرسی جگه له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه به حەفت ئه‌ندامه‌وه له‌و لیژنه‌یه پشتگیری له داواكانی پێكهاته‌كان ده‌كات وه داواكانی پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه چه‌سپاندنی مافه‌كانه له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم به زه‌قی دیاری بكرێت له سێ ده‌سه‌ڵاتدا توانا‌و پایه‌وپۆسته‌كان دیاری بكرێن."
(قه‌هوه‌چی) ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه‌ی توركمانه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و داواكارییه‌كانمان له‌ناو ده‌ستووری كوردستاندا نه‌چه‌سپێت ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به ده‌ستووری كوردستان ناده‌ین و به ده‌ستووری خۆیشمانی نازانین."
نەشوان بەرزنجی




