٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوو پڕۆژەی چاكسازیی حكوومەت و پەرلەمانی پەسەند كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە و تێیدا هەردوو پڕۆژەی چاكسازیی حكوومەت و پەرلەمانی بە كۆی دەنگ پەسەند كرد.

(ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ بووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی هەردوو پڕۆژەی چاكسازیی حكوومەت و پەرلەمان كرد و دواتر بە كۆی دەنگ هەر دوو پڕۆژەكە پەسەند كران".

(جاف) گوتیشی، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پڕۆژەی خۆی هەبوو كە لە ٢٥خاڵ پێك هاتبوو، لەوانە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسا گرینگەكان لە ماوەیەكی كەمدا وەكو نەوت و غاز، پاسەوانی نیشتیمانی، دادگای فیدراڵی و كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانەكانی پەرلەمانتاران، هەروەها پێویستە لە ماوەی مانگێكدا پڕۆژەیاسای مووچەی بێتە پەرلەمان بۆ دەرچوواندنی و پێویستە ئەو وەزیرانەی بانگهێشت دەكرێن، دوا نەخرێن و دەستبەجێ بانگهێشت بكرێن و ئەو سەرۆكی لیژنانەیش كە لە كارەكانیان كەمتەرخەمن، لابدرێن، لەگەڵ چەندین خاڵی دیكەیشدا.
بڵند_نه‌شوان
 

هەواڵی پەیوەندیدار