٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

25 داعش لە عەیازیە كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ تەرمی 25 تیرۆریستی داعش گەیەنرانە یەكەی پزیشكی دادوەریی مووسڵ، كە بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە لە خۆرئاوای شارەكە، كوژراون.

عەقید (نایف هەركی) یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی كەسكێ، بەKDP.info ـی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی 25 تیرۆریستی داعش  گواستراونەتەوە یەكەی پزیشكی  دادوەریی مووسڵ".
(هەركی) گوتیشی: "ئەو تیرۆریستانەی داعش، لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە، لە شارەدیێ عەیازیە لە خۆرئاوای مووسڵ  كوژراون".

هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار