٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووكی: پێشمەرگە داعشیان بۆردوومان كرد و حەشارگەی تەقەمەنیی سەدەفیش ئاگری گرت

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- (د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك - دوبز ڕایگەیاند؛ شەوی ڕابرد، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك لە وەڵامی بۆردوومانی داعشدا، مۆڵگەكانی تیرۆریستانیان كردە ئامانج.

(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك – دوبز، بە KDP.infoـی ڕایگەیاند، شەوی رابرد تیرۆریستانی داعش لە  گوندەكانی سەید خەڵەف، كواز عارەب، كواز كورد، سەدە و كۆمەڵگای مەنسوورییە و گوبێبە، روبێزە و بۆتمە، سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان كرد، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن.

بە گوتەی (كەركووكی) لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزی پشتیوانیی یەك و پشتیوانیی دووی پێشمەرگەوە، حەشارگەی چەك و تەقەمەنی لە گوندی سەدە ئاگری گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار