٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مۆڵگه‌ پڕ له ‌كاتیۆشاكانی داعش خاپوور كرا

سەرچاوە: KDP.info

ئاڤگه‌نی -KDP.info- لە ئاڤگەنی خۆرئاوای مووسڵ، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ئه‌و مۆڵگه‌ی داعشانیان خاپوور كرد كه‌ پڕ له‌ كاتیۆشا بوو.

عەمید (فەتحی ئیسماعیل) فەرماندەی فەرماندەیی لیوای تایبەتی زوممار لە تەلەعفەر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەربنەمای زانیاری ورد، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ 4 جار لەسەر یەك بارەگایەكی هێزی پشتیوانی داعشیان كە چەكی قورسی كاتیۆشای لێ جێگیركرابوو لە شارەدیێ عەیازیە (ئاڤگەنی) باكووری خۆرئاوای قەزای تەلەعفەر بۆردومان كرد."
ئاماژه‌ییشی دا: "بەهۆی ئەو 4 هێرشە ئاسمانییەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، وێرایی خاپووربوونی بارەگەكە  بە تەواوەتی و تێكشكاندنی چەكە قورسەكە، زیاتر لە  5 تیرۆریستی داعشیش كوژران.
شارەدیێ عەیازیە، 65 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای مووسڵەوە دوورە.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار