سبه‌ینێ په‌رله‌مان داواكارییەکانی خۆپیشانده‌ران تاوتوو ده‌كات
__2015_08_10_h16m22s53__LB.jpg)
بەغدا -KDP.info- لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا كه سبه‌ی سێشه‌ممه ساز ده‌درێ، داواكارییەکانی خۆپیشانده‌ران و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوو ده‌كرێت.
(شرین عه‌بدولڕه‌حمان دینۆ) ئەندامی كورد له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی گوت: "سەعات (10)ـی سەرلەبه‌یانییەکەی سبه‌ینێ سێشه‌ممه دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (10)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نووێنه‌رانی عیراق گوتی: “لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران."
نەشوان بەرزنجی




