مۆنۆمێنتی شه‌هیدانى مه‌خموور كرایه‌وه

مه‌خموور-KDP.info- له‌رێوره‌سمێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مه‌خموور یادگار (مۆنۆمێنت)ـى شه‌هیدانى ئه‌و شاروچكه‌یه كرایه‌وه كه گوزارشته له 165 شه‌هید كه پارساڵ له‌كاتی وه‌ده‌رنانی داعش له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا شه‌هید بوونه.
(عه‌بدولڵا تایەر محه‌مه‌د) به‌رپرسى ناوچه‌ى مه‌خممورى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " له‌رێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونى نووێنه‌رى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) و شێخ (سیروان بارزانى) و به‌رپرسانى حزبى و فه‌رمانده‌كان و كه‌س و كارى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان مۆنۆمێنتی شه‌هیدانى شارۆچكه‌ى مه‌خموور كرایه‌وە."
به‌رپرسى ناوچه‌ى مه‌خمورى پارتیى گوتیشى: "مۆنۆمێنته‌كه له چواڕیانى دیبه‌گه‌دا دانراوه و یادگاری ئەو 165 شه‌هیدەیە وا گیانى خۆیان به‌خشى له‌پێناو پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستاندا."
نەشوان بەرزنجی




