له جه‌رگه‌ی داعشاندا نووسرایه‌وه بژی پێشمه‌رگه

مووسڵ -KDP.info- جارێكی دی له‌نێو جه‌رگه‌ی مووسڵ نووسرایه‌وه "بژی پێشمه‌رگه و بڕووخێ داعش" ئه‌م دروشمه پیرۆزه وای كردووه داعش زه‌نده‌قی بچێ و، ترس بیگرێت.
لە ژماره‌یه‌ك گەڕەكی شاری مووسڵ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە، نووسرایەوە "بژی پێشمەرگە و بڕووخێ داعش" و لەبەرامبەر داعش كەوتەوە خۆی و ترس گرتوویه‌تی و زه‌نده‌قی چووه.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دێموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو هەڵساون لەسەر دیوارەكانی چەند گەڕەكێكی بەشی رۆژهەڵاتی مووسڵدا نووسیویانە (بژی پێشمەرگە و بڕووخێ داعش)، لە بەرانبەردا داعش كەوتنە خۆیان و تیرۆریستانیان لە چەند گەڕەكێكی مووسڵ كردووه‌ته چاو‌دێر چونكه زه‌نده‌قیان له پێشمه‌رگه چووه.
لە بەشی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵیشدا داعش زیاتر لە20 پیاوی ڕفاند.
هەژار مەموزینی




