والییه داعشێکی دیكه كوژرا

مووسڵ -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مووسڵ‌یان کوتا و، والییه داعشێكیان كوشت.
(عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان والیی تیرۆریستانى داعشیان له ناحیه‌ى شۆره‌ی باشووری مووسڵ كرده ئامانج و كوشتیان كه والیه تیرۆریسته‌كه به ناوى (ئه‌بووساعور) بوو و به ڕه‌گه‌ز خەڵکی سووریایه؛ لەگەڵ والیی تیرۆریستان، سێ تیرۆریستى دیكه‌یش كوژران".
نه‌شوان به‌رزنجى




