سهباح بهرزنجى: باوکم دەیگوت، کاک (مەسعوود) سەراپا ئەدەبە و شایستەیە بۆ ئەوەی سەرۆک بێت

سلێمانى-KDP.info- (د. سەباح بەرزنجی) پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری رایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەکان، سازان لەسەر کەسایەتیی بەرزی (مەسعوود بارزانی) دەکەن، کە کەسایەتییەکە، لە کوردستان و جیهانیشدا دیارە.
(د. سەباح بەرزنجی) پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵاندا دهڵێت، دڵنیام سازان لەسەر کەسایەتیی بەرزی(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
(بەرزنجی) لەبارەی پێشمەرگایەتیی بارزانییەوە دەڵێت، "شەرەفێکی گەورەیە، کە سەرۆکی وڵات بە جوهد و هەوڵ و تێکۆشانی پێشمەرگەیی بووەتە سەرۆک"، ئاماژەیش بە گوتەیەکی (شێخ محەممەد بەرزنجی) باوکی دەدات، کە گوتبووی، کاک (مەسعوود) سەراپا ئەدەبە و پێیوابووەە بارزانی شایستەیە بۆ ئەوەی سەرۆک بێت.
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکری، باس لەوەش دەکات کە بارزانی هۆشیارە، چونکە کوردستانی نەکردووەتە بەشێک لە ململانێی شیعە و سوننەی عێراق.
(د. سەباح بەرزنجی) وێڕای دوعاکردن بۆ سەرۆک بارزنی و هیوای سەرکەوتن و پایەداریی بۆ خواستن، پێیوایە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستەکانی ناوخۆی کوردستان، ناوچەیی و جیهانیدا، کەسایەتییەکی دیارە.




