٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایانی ئایینی، پشتگیریی خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی دووپات دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاكرێ-KDP.info- مامۆستایانی ئایینیی هەردوو شارۆچكەی ئاكرێ و بەردەڕەش، پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەنەوە.

بە مەبەستی پاڵپشتیكردن لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو دۆخەدا كە كوردستان بە قۆناخێكی هەستیاردا گوزەر دەكات و رووبەڕووی شەڕێكی گەورە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بووەتەوە، مامۆستایانی ئایینیی هەردوو شارۆچكەی ئاكرێ و بەردەڕەش، پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەنەوە.

ئەوان باوەڕیان وایە، هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك بارزانی)ـیە بۆ ئەوەی لەو قەیرانانە دەربازی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار