٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی به‌ بڕیاره‌كانی عه‌بادی دا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیارەكانی سەرۆكوەزیران (حەیدەر عەبادی) كە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی دوای حەفتەیەك لە خۆپێشاندانی ناڕەزایی لە ناوچەكانی شیعە دەریكردوون بە كۆی دەنگ پشتیوانیی خۆیان ڕاگه‌یاند.


نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیران لە روونكردنەوەیەكی رۆژنامەوانیدا كە رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنگی دا لەسەر بڕیارەكانی عەبادی لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی".

هاوكات رایگه‌یاندووه‌، لە كۆبوونەوەكەدا كە 31 وەزیر ئامادەی بوون، پاش تاوتووكردن و هەڵسەنگاندنیان، بڕیارەكانی چاكسازی پەسەند كران.

سەرۆكوەزیران (حەیدەر عەبادی) لەسەر بانگەوازەكەی مەرجەعیەتی ئایین(؛ه‌لی سیستانی) بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، بڕیاری دا بە هەڵوەشانەوەی دەرماڵەكانی نائاسایی سەرۆكایەتی و دەستە و دامەزراوەكانی دەوڵەت و هەڵوەشانەوەی پۆستی جێگری سەرۆككۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران و كردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی پێشوو و ئێستا.

ئەو بڕیارانەی (عەبادی) پاش حەفتەیەك دێت لە ئەنجامدانی خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی كە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، دژی نەبوونی كارەبا و بێكاری و خەرجنەكردنی مووچە ساز كران.
 

هەواڵی پەیوەندیدار